بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تاس، نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کار و باری ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕایگەیاند کە ژێنڤ نوێنەرەکانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لەگەڵ دی میستۆرا دیدار دەکەن.
میخائیل بوگدانۆف وتی: ئەم دیدارە لە نیوەی مانگی سێپتامبەر لە شاری ژێنڤ لە نێوان ۱۰ بۆ ۱٥ی ئەم مانگە لە نەمسا بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە کە ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە میانەی کۆبوونەوەی ئاستانە چەندین ڕێککەوتنیان بۆ ئاگربڕ لە سووریا بەڕێوە بردووە، تاکوو ئێستە ۱۰ خولی دانوستانی ئاستانە لە نوان ئەم سێ وڵاتە بەڕێوە چووە.
دەهەمین خولی دانوستانی ئاستانە لەشاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە چوو کە بڕیار بوو ڕەشنووسی یاسای بنەڕەتی سووریای تێدا بنووسرێتەوە.
Your Comment