وەفدێک لە هاوپەیمانی فەتح بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ کورد له‌ هەولێره‌

سەرچاوەیەکی عێراقی لە چوونی وەفدێک لە هاوپەیمانی فەتح بۆ هەولێر و دەسپێکی دانوستانەکان لە پێناو پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەغدا توودەی، سەرچاوەیەکی عێراقی لە چوونی وەفدێک لە هاوپەیمانی فەتح بۆ هەولێر و دەسپێکی دانوستانەکان لە پێناو پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە وەفدێک لە هاوپەیمانی فەتح گەیشتە هەولێر و خەریکی دانوستان لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و میحوەری وەتەنی (٦ ڕەوتی سوننەی عێراق کە بڕیارە لە ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو و هەڵبژاردنی سێ سەرۆک دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ڕۆڵی کارایان هەبێ)یە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندبوو کە ئەو هاوپەیمانییە هیچ پەلەی نییە بۆ ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی گەورە.

وتیشی: بە پەلە نەبوونمان بەو هۆیەیە کە دانوستان و لێک تێگەیشتنمان سەقامگیر و پاوەجێیە و لە سەر ئەو بڕوایەین کە لە دڵیدا هاوپەیمانی گەورە و بە هێز بێتە دەرێ و لە رۆژانی داهاتوودا ڕایدەگەیێنین.

ئەسەدی جەختی کرد: زۆر لایەن لە گەڵ پلانی ئێمەدا هاوڕیزن. دەرگاکانی ئێمە بەڕووی هەموو گرووپێکی سیاسی کە حەز بە هاوبەشی لە گەڵ ئێمەدا دەکەن، کراوەیە.

لە لایەکی دیکەوە عەبدوهادی سەعداوی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: هاوپەیمانی گەورە بە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح ڕادەگەیێندرێت. دەوڵەتی یاسا هەنگاوی بێر لێ کراوە هەڵدەگەرێت، نەک هەنگاوی میدیایی.

ڕاشیگەیاند: گرووپگەلی کوردی و سوننە کە لە هەولێر کۆبوونەتەوە، پەیامێکی ئیجابیان ناردووە بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی گەورە.

News Code 21141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =