لانی کەم ۲٤ هەزار موسوڵمان بە دەستی سوپای میانمار کوژراون

ڕاپۆرتە نوێکان نیشانی دەدات کە زیاتر لە ۲٤ هەزار موسوڵمانی میانماری لە ئاگوستی ۲۰۱۷وە تاکوو ئێستە بە دەستی سوپای ئەم وڵات کوژراون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆی، ڕاپۆرتێکی ناوەندێکی لێکۆڵینەوە لە مافی مرۆڤ لە کانادا نیشانی دەدات کە زیاتر لە ۲٤ هەزار موسوڵمانی میانماری بە دەستی سوپای ئەم وڵاتە کوژراون.

بەر لەم ڕاپۆرتە، پزشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند بوو کە ۹ هەزار و ٤۰۰ موسوڵمانی میانماری کوژراون. بەڵام ئێستە ئەم ناوەندە کاناداییە ڕایگەیاندووە کە لە میانەی ڕاپۆرتێکی مەیدانی تێگەیشتووە قوربانییەکان زۆر زیاتر لەم ژمارەیەن.

لەم ڕاپۆرتە هەروەها هاتووە کە بریندارەکان نزیک ٤۰ هەزار کەسن.

لە میانەی هێرشی سوپای میانمار زیاتر لە ۳٤ هەزار موسوڵمان بە هۆی ئاگردانی ماڵەکانیان ئاوارە بوون و  ۱۱٤ هەزار کەسی دیکەش زیانیان بەر کەوتووە.

لەم ڕاپۆرتە ئاماژە کراوە کە لانی کەم ۷۱۳ منداڵی ژێر پێنج ساڵ گیانی خۆیان لە یەک ساڵی ڕاردوو لە دەست داوە.

موسوڵمانانی میانمار ٤ لە سەدی دانیشتوانی ئەم وڵاتە پێکدێنن. سوپای میانمار چەندین ساڵە لە دژیان تووند و تیژی بەکار دێنێت و ئەمەش بۆ کێشەی نێوان بوداییەکان و موسوڵمانانی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە.

لە سێپتامبەری ساڵی ۲۰۱۷وە جارێکی دیکە شەڕ و ناکۆکی لە نێوان بوداییەکان و موسوڵمانەکانی ئەم وڵاتە سەری هەڵدا و بووە هۆی قوربانی بوون و ئاوارە بوونی سەدان هەزار موسوڵمانی ئەم وڵاتە.

News Code 21139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =