ئێران ١٢ مەرجەکەی ڕاپەرێنێت، ئەمریکا گفتوگۆی لە گەڵدا دەکات

سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد کە ئەگەر ئێران ئاکار و هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت، ئەمریکا ئامادەیە گفتوگۆی لە گەڵدا بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک سەرۆکی گرووپی هەنگاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دژایەتیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا وتی: ئەوە دەروەستی بە ئێرانەوە هەیە کە ئاکاری خۆی بگۆڕێت، ئێمە گەلی جار ئامادەیی خۆمان بۆ گفتوگۆ ڕاگەیاندووە.

هۆک وتیشی: ئێمە سەرەتا دەبێ شایەدی شلگێریی ئێران بۆ گۆڕینی ئاکارەکانی بین، هەتا حازر بە گفتوگۆ بین.

ناوبراو پاشان لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە هەواڵنێران سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێران دەبێ پێشتر شلگێریی خۆی بسەلمێنێت یان بە ئاکارەکانیدا بچێتەوە، ڕایگەیاند: پێشتر وەزیری دەرەوە ١٢ مەرجی بۆ ئێران لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی نوێ ئاراستە کردووە.

هوک گفت: ما ابتدا باید جدیت ایران را برای تغییر شاهد باشیم تا گفت‌وگو کنیم.

شایانی باسە، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پێکهێنانی گرووپی هەنگاوی ئێران هەواڵی دا و وتبووی ئامانج لە پێکهێنانی ئەو گرووپە هاوئاهەنگی و جێبەجێ کردنی سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەمبەر بە ئێران لە سەردەمی پاش دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ٢٠١٥ و هەروەها بە مەبەستی گۆڕینی ئاکار و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

پەمپێئۆ لەو کۆنفڕانسەدا کە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە لە شاری واشنتۆن بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند کە برایان هۆک بەڕێوەبەری پلان داڕشتنی وەزارەتی دەرەوە سەرۆکایەتی ئەو گرووپەی لە ئەستۆیە و جێبەجێ کردنی تەواوی سیاسەتی دەوڵەتی ترامپ هەمبەر بە ئێران چاوەدێری دەکات و ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتەکانی بە خود وەزیری دەرەوە ڕادەگەیێنێت.

News Code 21054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =