به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ئۆپراسیۆنی نوێی هێزه‌کانی عێراق له موسڵ له دژی تیرۆریسته‌کان هه‌واڵی دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م وه‌زاره‌ت خانه‌یه ئاماژه‌ی کردووه که هێزه‌کانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی تایبه‌تیان له دوو قۆڵی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ئه‌نجام داوه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته توانیانه له ناوچه‌ی زه‌هرا له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ۳ ئه‌ندامی تیرۆریسته‌کانی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له قۆڵی ڕۆژئاوای موسڵیشه‌وه ۳ داعشی دیکه له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کانی سوپای عێراق ده‌ستگیر کراون.
Your Comment