به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاژانسی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا له زاری به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌تییه‌وه که نه‌یویست ناوی ئاشكرا بکرێت ڕایگه‌یاند که سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عه‌بادی سه‌ردانی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ی خۆی له تورکیا ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی کرد که هۆکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران کاری زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه و مه‌جالی ئه‌م دیداره‌ی نییه.
شایانی باسه بڕیار وابوو له‌م حه‌فته‌یه عه‌بادی سه‌ردانی ئێران و تورکیا بکات.
Your Comment