به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، سه‌رچاوه سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند: سوپای سووریا به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وییه‌کانی له بیاوانی سوه‌یدا و چه‌ندین ناوچه و ته‌پۆڵکه‌ی نوێی کۆنترۆڵ کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سوپای سووریا له میانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ناوچه‌ی قه‌بر شێخ له نێوان سوه‌یدا و دیمەشق کۆنترۆڵ کردووه و پێگه‌ی خۆیی به‌هێز کردووه.
هێزه‌کانی سووریا دوێنێ کاروانێکی ته‌قه‌مه‌نی داعشییه‌کانیان له ڕهزیمهی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌قانده‌وه و له‌ناو برد. هه‌روه‌ها هێزه سوورییه‌کان توانیان له ناوچه‌ی ڕامی و شه‌به‌ک ته‌پۆڵکه‌ی مهنت حه‌سان کۆنترۆڵ بکه‌ن هه‌روه‌ها ناوچه‌کانی زهبع و ڕیاحهش له ده‌ستی داعشییه‌کان ئازاد کرا.
سه‌رچاوه سوورییه‌کان ڕاپۆرتیان داوه که داعشییه‌کان له ناوچه‌یه‌کی بچووکی ۲۵۰ کیلۆمه‌تری گه‌ماڕۆ دراون و دواجار بیاوانه‌کانی نێوان سوه‌یدا و دیمەشقیش ئازاد ده‌کرێت.
سوپای سووریا له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌م ناوچانه‌یان ئازاد کردووه: خه‌ربه ئهمباشی، شه‌هرییه، ڕسووم مه‌روه‌ش، زهریبییه، واید ڕهملیان، وادی شه‌جه‌ره، زهمله هاسر، نههیان و ناوچه‌ی ته‌ل عه‌له‌م.
Your Comment