به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مێدیا سوورییه‌کان، گه‌لۆ عیسا، ئه‌ندامی باڵای په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به دانوستانه‌کان بۆ جاری دووهه‌م سه‌ردانی دیمەشق ده‌که‌ین و سه‌باره‌ت به دروست کردنی لێژنه هاوبه‌شه‌کان گفتوگۆ ده‌که‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م لێژنه‌یه له میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو ده‌گه‌نه دیمەشق و لێژنه هاوبه‌شه‌کان پێکدێنن.
ئه‌م به‌رپرسه کورده جه‌ختی کرد: ده‌وله‌تی ناوه‌ندی سووریا ناچاره له‌گه‌ڵ کوردی سووریا دانوستان بکات چون کۆنترۆڵی ۳۰ له سه‌دی خاکی سووریا به ده‌ستی کورده. دیمەشق ده‌بێت بتوانێت بابه‌تی باکووری سووریا چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کان سه‌رکه‌وتوو بێت. هه‌ر دوو لا لێژنه‌ی باڵای دانوستان پێکدێنن.
گه‌لۆ عیسا هه‌روه‌ها وتی: دانوستان کاتی زۆر ده‌بات به‌ڵام ئێمه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئاشتیانه و دێموکڕاتیکی کێشه‌کان ئاماده‌یمان هه‌یه. لایه‌نی سووریا هێشتا بڕیاری خۆیی سه‌رباره‌ت به دانوستانه‌کان ڕوون نه‌کردووه‌ته‌وه. ئێمه داوای گۆڕانکاری له هه‌موو سووریا و یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ین، ئێمه نامانه‌وێت ته‌نیا بابه‌تی باکووری سووریا چاره‌سه‌ر بێت و ده‌بێت هه‌موو سووریا کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکرێت.
Your Comment