بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، سەلاح عوبەیدی وتەبێژی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر نیسبەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی لە عێراق هۆشداریی دا.
عوبەیدی ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کرد کە بڕێک لایەنی سیاسی خوازیاری پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی بوون کە ئەو کارە دژی یاسای بنەڕەتیە و دەبێتە هۆی ڕووداوی پێش بینی نەکراو.
ناوبراو جەختی کرد کە دەرفەت بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێک کە هاوشێوەی دەوڵەتە پیشووەکانی عێراق نەبن و بتوانن لەو رێگایەوە دۆخی وڵات بگۆڕن، دروست بووە و هەڵبژاردن لە ڕێگای یاساییەوە زۆربەی ڕواڵەتە پێشووەکان ناوەتە لاوە.
پێشتر ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی قەتەنییە خوازیاری پێکهێنانی دەوڵەتی نیشتمانی بوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم دواییانەدا ڕاپۆرتگەلێکی مێدیایی باسیان لە هەوڵی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی لە عێراق کردووە
Your Comment