AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ١٤ ١٩:١٣

بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ئیسڕائیلی:

ئەگەری دیداری ڕۆحانی و ترامپ لە مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئارادیە

ئەگەری دیداری ڕۆحانی و ترامپ لە مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئارادیە

بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ئیسڕائیلی وتی: ئەگەری دیداری ڕۆحانی و ترامپ لە مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ئیسڕائیلی بە ناوی مەعاریۆ وتی: ئەگەری دیداری حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.

کۆبوونەوەی ساڵانەی مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان یەک مانگی دیکە و بە بەشداری سەرۆکانی وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت.

ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مێدیا ئیسڕائیلییەکە ئاماژەی بە ناوی نەکردووە، زیادی کرد: هێشتا زۆر زووە کە لەمبارەوە قسە بکەین بەڵام ئێمە لامان وایە کە ئەوە دێنێت کە هەوڵ بدەین دەرفەتی وەها دروست بێت و دیداری نێوان سەرۆکانی هەر دوو وڵات ئەنجام ببێت.

دۆناڵد ترامپ حەفتەی ڕابردوو ۳ جار ڕایگەیاند کە ئامادەیە تاکوو لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆ بکات.

News ID 20781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha