لێدوانی مەسعوود بارزانی سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان

مەسعوود بارزانی لە نوێترین لێدوانیدا پاگەندەی کرد کە ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی لە ناو بردنی خەڵکی کورد بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کوردستان ٢٤، مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان پاگەندەی کرد کە گۆڕانکارییەکانی پاش ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لەناو بردنی کوردەکان بووە.

ناوبراو لە پەیامێکدا پاگەندەی کرد کە ژینۆساید، هێرشی کیمیایی، ئاوارەیی و هێرشی تیرۆریستی کە کرایە سەر کوردە ئێزدییەکان و دەیان ڕوودای مێژوویی تر و گۆڕانکارییەکان پاش ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لەناو بردنی کوردەکان بووە.

بە ئەوەوە کە لە ڕوانگە زۆر کەسەوە پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نایاسایی بوو و دوابەدوای شکست هێنانی بارزانی ناچار بوو لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە ناوبراو لە نوێ ترین پەیامی خۆیدا باگەندەی کرد کە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ئیرادەی خەڵکی کوردی نوێنەرایەتی دەکرد. ناوبارو زیادی کرد: بە رووداوەکانی پاش ڕیفراندۆمی هەرێمی وکردستان خەڵکی کوردستان بەرەو داهاتوویەکی ڕوون و پێشکەوتوو بە ئیرادە و هێزی زیاترەوە هەنگاو هەڵدەگرن.

News Code 20779

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =