به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به داواکاری ترامپ بۆ دانوستان و دیدار له‌گه‌ڵ ئێران کرد و وتی: ده‌بێت ببینین که ئایا سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوای هه‌ڕه‌شه‌ی زاره‌کی بڕیاری داوه که ده‌ست له زمانی هه‌ڕه‌شه کردن له دژی خه‌ڵکی ئێران هه‌ڵ ده‌گرێت، ئه‌گه‌رچی قسه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوای لێدوانی ترامپ نیشانی ده‌دات که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا تووشی سه‌رلێشێواوی و ناهه‌ماهه‌نگی بووه.
ئه‌و زیادی کرد: پیشنیاری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران له لایه‌ن ترامپ که له دۆخێک‌دا باسی کراوه که ئه‌مریکا هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌رجامی بێ هیچ بنه‌مایه‌ک پێشێل کرد و گه‌ماڕۆی نادادپه‌روه‌رانه‌ی به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
قاسمی وتی: ئێران به کرده‌وه سه‌ڵماندوویه‌تی که لایه‌نی دانوستان و گفتوگۆیه و پێبه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی. به‌ڵام ئایا ترامپ ده‌توانێت وه‌ها ئیدعایه‌ک بکات؟ دانوستان به‌ستێنی خۆیی ده‌وێت که تاکوو ئێسته له ڕه‌فتار و قسه‌کانی ترامپ و هاوکاره‌کانی شتی وه‌ها نه‌بینراوه. ئه‌و ده‌بێت بیسه‌ڵمێنێت که ئاماده‌یی بۆ دانوستان بۆ فریودانی جیهان نییه. ده‌بێت ببینین که ئایا سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوای هه‌ڕه‌شه‌ی زاره‌کی بڕیاری داوه که ده‌ست له زمانی هه‌ڕه‌شه کردن له دژی خه‌ڵکی ئێران هه‌ڵ ده‌گرێت، ئه‌گه‌رچی قسه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوای لێدوانی ترامپ نیشانی ده‌دات که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا تووشی سه‌رلێشێواوی و ناهه‌ماهه‌نگی بووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: گه‌ماڕۆ و گوشار دژی دانوستانه، ئێمه پێویستمان به ڕێز گرتنی دوو لایه‌نه و پێبه‌ند بوون به یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه.
Your Comment