خەونی گۆڕانی مڕیخ بە نشینگەی داهاتووی مرۆڤ لە ژێر گوماندایە

مرۆڤ بەردەوام هیوادار بووە تا بتوانێت ڕۆژێک بە گۆڕانی مڕیخ ئو گۆیە بکاتە نشینگەیەکی لەبار بۆ مرۆڤ، بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکانی ناسا ئەنجامی ئەو ئایدیایەیان بردووەتە ژێر پرسیارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، بڕێک لێکۆڵەران پێشتر لە سەر ئەو باوەرە بوون کە دەتوانن بە گۆڕانی ژینگەی مڕیخ، کەشێکی سەقامگیر دروست بکەن تا بەستێن بۆ پێکهێنانی دەریا نوێیەکان دروست بکەن تا بتوانن بە بێ پێویست بوون بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرە پارێزەرییەکان بە ئاسانی لە مڕیج ژیان بکەن.

بەڵام لێکۆڵینەوەی نوێی ناسا نیشانی دەدات کە مادەی ناو مڕیخ تەنانەت بۆ دروست بوونی کەشێکی سەقامگیری لانیکەم لە ئەو گۆیە بەس نییە و کەواتە نابێ چاوەڕوانی ئەوە بین کە مڕیخ ڕۆژێک ببێتە نشینگەیەکی سەیر بۆ دانیشتوانی گۆی زەوی.

کەشی مڕیخ لەمپەری زۆر دەخاتە بەر دەم بە نشینگە کردنی ئەو گۆیەوە لەوانە زۆر بوونی دی ئۆکسیدی کەربۆن و کەم بوونی تەراکومەکەی کە دەبێتە هۆی خێرایی لە بە هەڵمکردنی ئاوی گۆیەکە و هەروەها سەرمای زۆر و کوشندە لە شەودا و زۆر بوونی ڕێژەی تیشکە سەروو ونەوشەییەکان.

News Code 20693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =