بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ژنراڵ کۆرتیس سکاپاروتی فەرماندەی سەربازی ناتۆ لە ئەورووپا، سبەی چوارشەممە دەچێتە تورکیا تا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە گفتوگۆ بکات.
بە وتەی سەرچاوە تورکیەکان، گۆرانکارییەکانی باکووری سووریا لە پرسە سەرەکییەکانی وتووێژی ژنراڵ سکاپاروتی لە تورکیایە.
فەرماندەی سەربازی ناتۆ لە ئەورووپا، جگە لە گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی بنکەی ئاسمانی ئینجرلیک لە پارێزگای ئەدێنا دەکات و پاشان لە ئێزمیر گفتوگۆکانی درێژە دەدات.
Your Comment