بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد بەرادەعی بەرپرسی گشتی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ئەو پەیامەدا کە لە توویتەر بڵاو کرایەوە بە ترامپی وتووە: تۆ ناتوانی گرێبەستێک کە هەمووان لە سەرین و بە نرخە لە ناو ببەی،هەڕەشە لە ئەو وڵاتە بکەیت، سووکایەتی بە ڕێبەرەکانی بکەیت و بە حاڵەتی هێرشبەرانە داوای دانوستان بکەیت. ڕێککەوتنەکان لە سەر باوەڕ، ڕێز و سازش دادەنرێت نەک هەڕەشە و گەڕەشە. مۆدێلی ئێوە لە بەرانبەر کۆریای باکووری ناتوانێت مۆدێلێک بۆ ئێران بێت.
بە ڕاپۆرتی مێهر، دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە ئامادەیی خۆیی بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێران ڕاگەیاند و وتی کە هیچ پێش مەرجێکی نییە.
Your Comment