نوێترین هەڵوێستی دوژمنانەی بەرپرسانی سعودی دژی ئێران

باڵوێزی عەرەبستان لە ئەمریکا لە درێژەی هەڵوێستی دوژمنانەی بەرپرسانی سعوودی بەرانبەر ئێران، پاگەندە بێ بنەماکانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید بێن سەلمان باڵوێزی عەرەبستان لە ئەمریکا لە توویتەکەیدا پاگەندە بێ بنەماکانی دژی ئێران دووپات کردەوە.

ناوبراو پاگەندەی کرد: ئێران مێژوویەکی درێژی لە پاڵپشتی لە تیرۆریزم هەیە. مێژووی دەسەڵاتی ئێران لە پاڵپشتی لە تیرۆریزم نە تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڵکوو لە ئاستی نێودەوڵەتی بەناوبانگە.

باڵوێزی سعوودی لە ئەمریکا کە پێوەندیی لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ هەمووان ئاشکرایە، پاگەندەی کرد: پێوەندی ئێران لە گەڵ ئەلقاعیدە دەگەرێتەوە بۆ دەیەی نەوەد.

خالید بێن سەلمان پاگەندەی کرد: عەرەبستان لەمپەڕێکی بەرزە لە بەرامبەر هەر لایەنێک  کە بشێوی و ئاڵۆزی دروست دەکات کە لە سەرووی هەموویانەوە ئێران و گرووپە تیرۆریستییەکانن. عەرەبستان دەسکەوتێکی زۆری لە بەرامبەر تیرۆریزم و هزرە توندڕەوەکان وەکوو ئەلقاعیدە و داعش یا دەسەڵاتی پاڵپشتی تیرۆریزم وەکوو ئێران دەست خستووە.هەردووکیان وەکوو یەک وان.

News Code 20439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =