بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانس ٢٤، لە بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە هاتووە کە نزیک بە ٨٠٠ ئەندام لە کڵاو سپییەکان و بنەماڵەکانیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دژبەری دەسەڵاتی سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ فەلەستین.
ئۆردۆنیش ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ پەڕینەوەی ئەو هێزانە خاکی خۆیەوە لە ژێر چاوەدێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جێگیر بوونیان لە سێ وڵاتی ئەڵمانیا، بریتانیا و کەنەدا ڕێککەوتووە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی رێکخراوی کڵاو سپییەکانیان بۆ ئەنجامی کاری تیرۆریستی بە تایبەتی تیرۆریزمی کیمیایی بۆ خراپ کردنی ناوی سووریا و درێژ کردنەوەی ماوەی قەیران بەکار دەهێنن و لە کەسێک شاردراوە نییە کە کڵاو سپییەکان لقی سەرەکی بەرەی تیرۆریستی نوسرەیە.
Your Comment