AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣٠ ١٧:٣٩

لە لایەن ڕووسەکانەوە؛

گەورەترین پرینتێری باڵەخانەیی جیهان بەرهەم هێنرا

گەورەترین پرینتێری باڵەخانەیی جیهان بەرهەم هێنرا

کۆمپانیایەکی ڕووسی گەورترین پرینتێری سێ لایەنەی باڵەخانەیی جیهانی داهێناوە کە دەتوانێت بینایەکی ٦ نهۆمی پرینت بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، کۆمپانیایەکی ڕووسی گەورەترین پرینتێری سێ لایەنەی چێ کردنی بیناسازی جیهانی بەرهەم هێنا.

ئەو پرینتێرە دەتوانێت تەواوی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی زۆر خێرا پرینت بکات. پرینتێری S-۵۰۰ لە لایەن کۆمپانیای AMT-SEPTSAVIA لە ڕووسیا بەرهەم هاتووە.

ئەو پرینتێرە دەتوانیت سازەیەک لە ئەندازەی ١١.٥ لە ١١ لە ١٥ مەتر پرینت بکات. بە وتەی بەرهەم هێنەرانی پرینتێرەکە دەتوانن تا ٨٠ مەتریش زیاد بکەن.

بە حەسێب کردنێکی سادە دەتوانێت بە ئەو پرینتێرە باڵەخانەیەکی ٢٦ نهۆمی پرینت بکات.

News ID 20402

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha