AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣٠ ١٤:٤٠

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

بیرکردنەوە لە چارەسەریی کێشەکان لە ڕێگای دانوستان یان پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەڵەیە

بیرکردنەوە لە چارەسەریی کێشەکان لە ڕێگای دانوستان یان پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەڵەیە

ڕێبەری بالای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: بیرکردنەوە لەوەی کە کێشەکانی وڵات بە دانوستان یان پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا چراەسەر ئەبێت، هەڵەیەکی ئاشکرایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی بەیانی ئەمڕۆ شەمە، لە دیدار لەگەڵ باڵوێزان، کاردان و نوێنەرانی نووسینگەی وەزارەتخانەکانی وڵاتانی بیانی لە ئێران، ڕایانگەیاند: ئەمریکا کێشەی بنەڕەتی لەگەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.

ڕێبەری جەختیان کرد: دەکرێت بە ڕۆحیەی شۆڕشی و دیپلۆماسی هۆشیارانە و ئامانجدار، پەیوەندی دەرەکی پەرە پێبدرێت و هێزی نیزام بە پشتیوانەیەک بۆ دەستکەوتە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بگۆڕدرێت.

وەزارەتی دەرەوە بە تایبەتی باڵوێزکان دەبێ پایبەندی بایەخەکانی ئیسلام و شۆڕش بن و ئاکار و هەڵسوکەوتیان ڕەنگدانەوەی ئەم بایەخانە بێت.

وتیشیان: ئامانجی سەرەکی و ڕاستەقینەی دیپلۆماسی، پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەییە و تەعامول و بەرەنگاریی، تەنیا ڕێگاکان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی نەتەوەییە.

News ID 20395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha