هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بازگەیەکی سنووری سوپا لە مەریوان

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای سەیدولشوهەدا (دخ)ی سوپای پاسدارن لە هێرشی تیرۆریستانی دژە شۆڕش بۆ سەر بازگەی ناوەندی لە ناوچەی مەریوان هەواڵی دا و نووسی: دژە شۆڕشان هەمبەر بەو جەنایەتە چاوەروانی وەڵامی توندوتیژ بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپا نیوز، لە پاش هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی دژە شۆڕش بۆ سەر بازگەی ناوەندی لە ناوچەی مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستان، پەیوەندییە گشتییەکانی پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای سەیدولشوهەدا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، ڕایگەیاند: لە هێرشی شەوی ڕابردوو (هەینی)ی تیرۆریستانی دژە شۆڕش و دارەدەستانی دوژمنان و داگیرکەرانی جیهانی بۆ سەر بازگەی سنووریی قەرارگای سەیدولشوهەدا (دخ)ی هێزی زەوینی سوپا لە گوندی دەری لە هاوێری مەریوان و لە پارێزگای کوردستان و تەقاندنەوەی هۆماری چەک و چۆڵی ئەو بازگەیە، ١٠ کەس لە ڕەزمەندەکانی ئیسلام شەهید بوون.

ڕاگەێیندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە: لەو پێکدادانەدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژراون و ژمارێکیشیان بریندار بوونە و هەڵاتوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای سەیدولشوهەدا بە ئاماژە بە هوشیاری و ئاگاداریی هەوڵگرانە و ئامادەیی ڕەزمەندەکانی قەرارگای سەیدولشوهەدا (دج) و هێزەکانی دیکەی ئەمنی و بەرگریی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنان، جەختیشی کرد: گرووپگەلی تیرۆریستی و دژە شۆڕش و لایەنگرانیان کە هیچ پێگەیەکیان لای گەلی ئێران و بە تایبەت لای خەڵکی هوشیار و شۆڕشیی کوردستان نییە، چاوەروانی تۆڵەی قورس و کوشەندەی ڕەزمەندەکانی دلێر و نەبەز و لە خۆبۆردووی ئیسلام هەمبەر بەو جەنایەتە بن.
 

News Code 20393

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =