ڕێگری له‌ پاشهاتی نەرێنی گەمارۆکانی ئەمریکا ده‌که‌ین

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوای دیداری نێوان بەرپرسانی ئەنقەرە و واشنتۆن، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوای دیدار لە نێوان بەرپرسانی ئەنقەرە و واشنتۆن، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی دا: بەرپرسانی هەر دوو وڵات لە حاڵی لێکدانەوەی ڕێکاری ئیجابین تاکوو بەر بە پاشهاتی نەرێنی گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بۆ سەر تورکیا بگیردرێت.

لە درێژەدا هاتووە: ئێران دراوسێیەکی گرنگی تورکیایە و ئەنقەرە بە‌وردی گەماڕۆکانی ئەمریکا لەم چوارچێوەیە لێکدەداتەوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە تورکیا پێشتر ڕایگەیاند بوو لە گەماڕۆکانی ئەمریکا پەیڕەوی ناکات، بەڵام لێژنەیەکی ئەمریکایی و تورک دوێنێ پێکەوە دیداریان کرد تاکوو ڕێکارەکانی هاوڕێی کردنی تورکیا لەگەڵ واشنتۆن تاوتوێ بکەن.

لێژنە ئەمریکاییەکە پێشتریش سەردانی هێندی کرد بوو تاکوو سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئێران قسە بکەن.

بەرپرسێکی کۆشکی سپیش ئەم دیدارەی پشت ڕاست کردووەتەوە. هەموو ئەمانە لە حاڵێک دایە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا مانگی پوشپەڕ ڕایگەیاند هاودە کردنی نەوت لە ئێران ڕاناگرن و گوێ بە گەماڕۆکانی ئەمریکاش نادەن.

News Code 20385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =