حەکیم جەختی لە دابین کردنی بەپەلەی داواکاری خەڵکی عێراق کرد

سەرۆکی حیکمەنی نیشتمانی عێراق بە بەشداری لە کۆبوونەوەی حزبە سیاسیەکانی عێراق ڕایگەیاند کە پێکهێنانی دەوڵەتی گشتگیر تاکە ڕێگەی چارەسەری قەیرانەکانی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فورات یوز، عەمار حەکیم، سەرۆکی حیکمەنی نیشتمانی عێراق بە بەشداری لە کۆبوونەوەی حزبە سیاسیەکانی عێراق ڕایگەیاند کە پێکهێنانی دەوڵەتی گشتگیر تاکە ڕێگەی چارەسەری قەیرانەکانی عێراقە.

ئەو زیادی کرد: خزمەتگوزاری دەبێت گرنگ ترین ئامانج و کاری ئەم دەوڵەتە بێت. بابەتی گرنگی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەم دواییە ڕاست هەر ئەو بابەتانەیە ئێمە پێشتر باسمان کرد بوو، ئێمە جەختمان کرد بوو کە عێراق دوای سەرکەوتنی سیاسی و سەربازی لەگەڵ کێشەی گەورەی خزمەتگوزاری ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

حەکیم سەبارەت بە خۆپیشاندانی ئەم دواییە لە عێراق جەختی کرد کەدابین کردنی خواست و پێویستییەکانی خەڵک لە زووترین کات دەبێت جێبەجێ بکرێت.

ئەو هەروەها سەبارەت بە هەوڵ و پیلانی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی خەڵک بۆ ئامانجی خۆیان سوود ببەن، هۆشداری دا

News Code 20315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =