AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٢٥ ٠٠:٠١

هەواڵەکان لە عێراق؛

هەوڵی خۆپیشاندەرانی بابلی بۆ هێرش کردنە سەر نووسینگەی ڕەوتی سەدر

هەوڵی خۆپیشاندەرانی بابلی بۆ هێرش کردنە سەر نووسینگەی ڕەوتی سەدر

سەرچاوەگەلی عێراقی لە هەوڵی خۆپیشاندەرانی پارێزگای بابل بۆ هێرش کردنە سەر نووسینگەی ڕەوتی سەدر و برینداربوونی تاقمێکیان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد پست"، سەرچاوەگەلی خۆجێی لە برینداربوونی ژمارێک لە خۆپیشاندەران لە پارێزگای بابلی عێراق هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوانە وتیشیان: ٨ کەس لە خۆپیشاندەران کە دەیانەویست هێرش بکەنە سەر نووسینگەی ڕەوتی سەدر لە گەڕەکی قاسم لە پارێزگای بابل، بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەرکی ئێمە دەستەبەرکردنی ئاسایشی تەواو عێراقییەکان و گوێ دان بە تەواو ویست و داواکانیانە.

ڕاشیگەیاند: کەسانێک کە هێرش دەکەنە سەر دامودەزگا و هێزەکانی ئەمنی، دەبێ لێپێچینەوەیان لێ بکرێت.

شایانی باسە کە پارێزگاکانی باشووری عێراق شایەدی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەرییە.

News ID 20268

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha