کاردانەوەی کارناسی سەربازیی عێراق بە پلانی کوودەتای ئەمریکی

لە دوای بڵاوبوونەوەی چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ کوودەتا لە عێراق بە یارمەتیی فەرماندەگەلی پێشووی بەعسی، کارناسێکی سەربازیی ئەمریکا کاردانەوەی بەو ڕاپۆرتانە نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەغدا توودەی، وەفیق سامرایی کارناسی سەربازیی عێراق هەمبەر بە هەوڵی شیمانەیی ئەمریکا لە پێناو کوودەتا لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو لە پەیجی فەیسبووکەکەیدا لە وەڵامی هەندێک ڕاپۆرت سەبارەت بەوەی کە ئایا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکی ئامادەکاری بۆ کوودەتا لە عێراقە یان نا، وتی: ئەو ئایدیایە نامومکینە و بەراوەردکردنی دۆخی عێراق لە گەڵ میسردا دروست نییە، چونکە هەلومەرجی عێراق لە گەڵ میسردا جیاوازە. هێزەکانی عێراقی لایەنگر و ژێر فەرمانی ئەمریکا نین و پێناچێت کەسێک توانستی ئەنجام دانی کارێکی لەو چەشنەی لە ناوخۆی عێراقدا هەبێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا ئەو ڕاپۆرتانەی بێ بنەما وەسف کرد و ڕاشیگەیاند: پشتبەستنی هەندێک لە عێراقدا بە ئەمریکا و ئەویش لە سەردەمی ترامپدا جێی ناهومێدییە.

News Code 20106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =