به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆکى ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە مەرسومێکى واژۆکردووە بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتى جیاکردنەوەى منداڵانی ئەو خێزانە پەنابەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ئەمریکا.
ترامپ وتوویەتی: " هەستم بە ناڕەحەتی کردووە کاتێک دیمەنی جیاکردنەوەى منداڵانی پەنابەران دیوە کە لە دایک و باوکیان جیاکراونەتەوە".
ئهوهشی وتووه که سیاسەتى توندکردنەوەی سنورەکان بە ڕووی پەنابەرانى نایاساییدا هەر دەمێنێت وەکو خۆی.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى ڕابردوو بەشێکى دیار لە گەلی ئەمریکا لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانەوە ئەم سیاسەتەى ترامپیان دژ بە مافەکانى مرۆڤ و دڵڕەقانە وەسفکرد.
هاوکات پزیشکە پسپۆڕەکان وتوویانە جیاکردنەوەى ئەو منداڵانە لە دایک و باوکیان بووەتە هۆی دروستبوونى نەخۆشی دهروونی لای منداڵەکان.
Your Comment