به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی جومهوریه‌ت، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا کرد و وتی: ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ حزبی دیموکڕاتیکی گه‌لان نییه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: کێشه‌ی ئێمه تیرۆره، ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ برا کورده‌کانمان نییه. هه‌ده‌په ته‌نیا ده‌بێت له دوای کاری سیاسی بێت، له دوای بابه‌ته‌کان و غه‌مه‌کانی تورکیا بێت و به ئاشکراش دژایه‌تی په‌که‌که بکات که تیرۆریستن و کاره تیرۆریستییه‌کانی ئه‌وان ڕه‌ت بکاته‌وه. تاکوو ئه‌م کاره نه‌کات ناتوانێت خۆی به نوێنه‌ری برا کورده‌کانمان بزانێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گه‌شت لێدانی هێزه‌کانی تورکیا له مه‌نبه‌ج وتی: هێزه‌کانی تورکیا گه‌شت لێدانی خۆیان له مه‌نبه‌ج ده‌ست پێ کردووه. له‌وێش تیرۆریسته‌کان ده‌ر ده‌کرین و بۆ ئه‌م کاره‌ش هه‌نگاوی پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌ڵده‌گرین. ئه‌و که‌سانه‌ی له سووریاوه ئاواره‌ی وڵاتی ئێمه بوون بۆ چێژ بردن نه‌هاتوونه‌ته ئێره.
بۆچوونی ئێوە