به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، تورکیا به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه بردنی زیاتری عه‌فرین ۸۰۰ پۆلیسی دیکه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م شاره کوردییه له سووریا کرد. بڕیار وایه که دوای جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌م پۆلیسانه ده‌ست به کار بن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مێدیاکانی سه‌ر سوپای ئازادی سووریا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م هێزانه له ژێر چاودێڕی پۆلیسی تورکیا ڕاهێنانیان بۆ کراوه و دوای ته‌واو بوونی ڕۆژانی جه‌ژن به فه‌رمی کاره‌کانی خۆیان له عه‌فرین ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
شایانی باسه که دوو حه‌فته به‌ر له ئێستاش ۷۰۰ هێزی دیکه‌ی پۆلیس که له تورکیا ڕاهێنانیان پێکرابوو له عه‌فرین جێگیر کران، ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئاماری دزی و مه‌ترسی دروست کردن بۆ ژیانی خه‌ڵک له دوای داگیرکاری تورکیا له عه‌فرین به‌رده‌وام له به‌رز بوونه‌وه دایه و حه‌فته‌ی ڕابردوو ۲ ماڵی دیکه‌ی دانیشتوانی شاره‌که تاڵان کرا.
به پێی هه‌واڵه‌کان ئه‌و هێزانه‌ی وه‌ک پۆلیسی عه‌فرین ده‌ست به کار بوون هه‌موویان عه‌ره‌بی خه‌ڵکی سووریا‌ن.
Your Comment