بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن دێهقان ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری وەزارەتی بەرگری لە پەرواێزی بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئاشکرای کرد: شەیتانی گەورە بە هاوکاری وڵاتانی هاوپەیمانی لە ناوچەکە جووڵەیەکی نوێیان بۆ مانەوەی ڕژێمی زایۆنی دەست پێکرد و گواستنەوەی ئیسرائیل پێتەختی ئیسرائیل بۆ بەیتولموقەدەس هەنگاوێکی گەورەیە لە درێژەی ئەو گەڵاڵەی ئیسرائیلە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە دڵنیاییەوە نەتەوە موسڵمانەکانی فەلەستین ئیزن نادەن کە پیلانی نەرێنیان بگاتە ئاکام، وتی: جووڵەی گەورەی خەڵکی ئێمە و نەتەوەکانی جیهان لە پاڵپشتی لە نەتەوەی فەلەستین ئەو پەیامەیان گەیاندووەتە ئەو سیاسەتوانە بازرگانانەی کە نە ئەمنیەت و نە مێژوویان خوێندووە و نایزانن.
Your Comment