بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کاردانەوەی بە بڕیاری ئێران بۆ بردنە سەرەوەی رێژەی پیتاندنی ئورانیۆم وتی کە لە ئەو کارە پێشوازی ناکەین بەڵام هەروا لە سەر ئەو باوەڕەین کە ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی بەرجامدایە.
ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕادیۆ ١ ی ئەورووپا وتی کە ئەو کارە نیشاندەری ناڕەحەتی ئێرانە و ئاڵبەت ئێمە پێشوازی لێوە ناکەین بەڵام هەروا لە سەر ئەو باوەڕەین کە ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی بەرجامدایە.
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندبوو کە تاران ئەبێ پیتاندنی ئورانیۆم ڕابگرێت و هەرگیز دەستی نەگاتە بەرهەم هێنانی پلۆتۆنیۆم و هیچ هەنگاوێک بەرەو بەدەست هێنانی چەکی ناڤۆکی هەڵنەگرێت.
Your Comment