تورکیا لە شەڕی پەکەکە، ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە تورکیا کرد کە لە بەرنگاربوونەوەی کوردەکان و لە شەڕی دژ بە پەکەکە ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە تورکیا کرد کە لە هێرشی خۆی بۆ سەر بنکەگەلی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق، ڕێز لە سەروەریی ئەو وڵاتە بگرێت.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق وتی: ڕاپۆرتەکانی دەوڵەت نیشان دەدات کە دەبێ لە سەدا ٥ی کۆی دەنگەکان بە شێوەی دەستی ببژێردرێن.

عەبادی جەختی کرد کە ئەو ڕاپۆرتە نیشان دەدا، دەبێ ئەنجامی بەراییەکان لە ئۆردووگاگەلی ئاوارەکان و دەرەوەی وڵات هەڵوەشێتەوە.

News Code 19325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =