بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە خۆکوژیک کە ویستویەتی بچێتە نێو پارکێکى شارى یارییەوە لە ناوچەى شوعلەى بەغدا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرا.
ئەو خۆکوژە لەبەردەم دەرگاى شارى یارییەکە خۆی تەقاندۆتەوە.
ڕاشیگەیاند: بەپێى ئاماری سەرەتایی بەهۆى تەقینەوەکەوە ٣٢ کوژراو و بریندار هەیە کە هاوڵاتى و پۆلیسن.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى خۆى لە ڕووداوەکە ڕانەگەیاندووە.
Your Comment