ئه‌مین مورادی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری له مانگی ڕه‌مه‌زان کرد و وتی: یه‌کێک له به‌رنامه دیاره‌کانی ئێمه له مانگی ڕه‌مه‌زان نووینی ناوه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به خۆشنووسی هونه‌رمه‌ندانی کورده که بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: به‌ڕێوه چوونی به‌رهه‌مه قورئانییه‌کان له په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌ن و به‌ڕێوه چوونی چوار کۆڕی ئه‌ده‌بی به ناوه‌ڕکی شێعر له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا به‌شێکی دیکه له به‌رنامه‌کانی ئه‌م مانگه‌ی حه‌وزه‌ی هونه‌رییه.
سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان ئاماژه‌ی دا: به‌ڕێوه چوونی شانۆیی مۆسیقای عیرفانی به به‌شداری ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئاویه‌ر له ۱۱ی ڕه‌مه‌زان له هۆڵی په‌ردیسی سینه‌ما به‌هه‌من به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کورد یه‌کێکی دیکه له به‌رنامه‌کانی ئێمه‌یه.
مورادی جه‌ختی کرد: به زوویی بانگهێشتی ۸مین خولی فستیڤاڵی سه‌رتانسه‌ری ده‌فژه‌نین و ده‌ف نه‌وای ڕه‌حمه‌ت بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێدەکات.
Your Comment