گفتوگۆی حەکیم و عەلاوی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەت

ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە ئامادە بوون لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی شیعەیانی عێراق و سەرۆکی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی وەتەنی، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە ئامادە بوون لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی شیعەیانی عێراق و سەرۆکی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو دیدارەدا، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق، ئاکامی هەڵبژاردنەکان و پێکهاتەی هاوپەیمانییە سیاسیەکان لێک درایەوە.

دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا، ڕای خۆیان سەبارەت بە میکانزیمی پێکهێنانی دەوڵەت و هەروەها چوون بەرەو لای دانوستان لە گەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەکان کە لە گەڵ دوو پارتەکە لە بیر و باوەڕ و بەرنامە و یەکامیەتیەکان هاوبەشیان هەیە، ڕیککەوتن.

ئامانج لە ئەو هاوپەیمانییە، پیکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێز لە ڕێگای بڕیاری هاوبەشی نیشتمانی ڕاگەیێندرا کە بە پێی زۆرینەی نیشتمانی بێت.

News Code 18972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =