به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی لیدێر، بێجگه له پشتیوانی مه‌عنه‌وه‌ی، له سه‌ره‌تای ساڵی ۸۱ی هه‌تاوی تاکوو ئێسته به بڕی یه‌ک ملیار و ۸۲۷ ملیۆن تمه‌ن له لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای ئێرانه‌وه یارمه‌تی ئه‌و زیندانیانه دراوه که به ئه‌نقه‌ست تاوانیان نه‌بووه.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ساڵی ۹۵ ماڵپه‌ڕی ڕێبه‌ری باڵای ئێران به ئادره‌سی www.leader.ir ، به لێکدانه‌وه‌ی یارمه‌تی خوازانی به‌شی دیه‌ی ئێران، زیاتر به‌ستێنه‌کانی بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌م جۆره زیندانیانه خۆش کردووه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه تاکوو ئێسته به سه‌دان زیندانی که به ئه‌نقه‌ست تاوانیان نه‌کردووه، ئازاد بوون.
شایانی باسه هه‌ر ساڵ جه‌ژنێک له ژێر ناوی گوڵڕێزان بۆ یارمه‌تی کۆ کردنه‌وه زیندانییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت که ئه‌مساڵ ۳۱مین خولی له تاران ئه‌نجام بوو که تێیدا ڕێبه‌ری باڵای ئێران ۴ ملیار ڕیاڵی پێشکه‌ش کرد.
Your Comment