ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - مورته‌زا که‌ریمی: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ۲۴ ژوئه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م هه‌ڵبژاردنه ۶ به‌ربژار ڕکابه‌ری یه‌کتر ده‌که‌ن.
ئه‌م ۶ به‌ربژاره بریتین له سه‌لاحه‌دین دمیرتاش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، موحه‌ڕه‌م ئینجه، تمهل کاراملا ئۆغڵو، دۆغۆ پرینچک و مێرال ئاكشانهر.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ل کاراملا ئۆغڵو به‌ربژاری حزبی سه‌عاده‌تی تورکیا گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* ئه‌گه‌ر له خولی یه‌که‌مدا که‌س سه‌رنه‌که‌وێت ئایا بۆ خولی دووهه‌م هاوپه‌یمانی دکه‌ه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه؟
ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌مان خولی یه‌که‌م سه‌ربکه‌وین و ئه‌مه ئامانجی ئێمه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخێکی دیکه دروست بوو، ده‌بێت ئه‌و کات به پێی دۆخه‌که بڕیار بده‌ین و قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ین.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ڕامانگه‌یاندووه که ئاماده‌ین دانوستان بکه‌ین و پێشوازی لێده‌که‌ین. یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی وڵاتی ئێمه چه‌ند جه‌مسه‌ری بوونه. ئێمه کارێک ناکه‌یه‌ن که ئه‌م چه‌ند جه‌مسه‌ری بوونه زیاتر بکات.
* ئێوه وه‌ک به‌ربژاری سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕاتان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا چییه و چ ڕێگه چاره‌یه‌کتان بۆی هه‌یه؟
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆچوونی خۆمان سه‌باره‌ت به سووریا وتووه. به‌ر له هه‌رچی شته با ئه‌مه بڵێم هیچ کێشه‌یه‌ک بوونی نییه که وڵاتانی ئیسلامی نه‌توانن به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بکه‌ن. به‌ڵام داگیرکه‌ران و زایۆنییه‌کان موسوڵمانه‌کانیان له ناوچه‌که خستووه‌ته گیان یه‌کتر و خۆشیان له دۆخه‌که سوود ده‌به‌ن.
دۆخی جیهان ئیسلام ڕوونه، هه‌موو جێگه‌یه‌ک ده‌ریای خوێنه و وڵاتانی دابه‌ش ده‌بن. له‌م نێوان ئه‌م هه‌موو شه‌ڕ و ناکۆکییه ته‌نیا ئیسڕائیله که کێشه‌ی ئه‌منیه‌تی نییه.
ئه‌م بابه‌ته به ئێمه نیشان ده‌دات که ئیسڕائیل له پشت ڕووداوه‌کانه و کاریگه‌ری هه‌یه. چون زایۆنییه‌کان بڕوایان به ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ئیسڕائیل هه‌یه و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
ئه‌رکی گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره، تاران، به‌غدا و ده‌میشق کێشه‌کانی نێوان جیهانی ئیسلام چاره‌سه‌ر بکه‌ین. دووباره ده‌ڵێمه‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک نییه که به دانوستان نه‌کرێت چاره‌سه‌ری بکه‌ین.
* ئه‌گه‌ر ئێوهه وه‌ک سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردرێن چ سیاستهتێک له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا و ئه‌رووپاییه‌کان ده‌گرنه به‌ر؟
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه له سه‌ر بنه‌مای ئاشتییه، کاتێک ده‌وڵه‌ت له ده‌ست بگرم، یه‌که‌م کار که بیکه‌م جێبه‌جێ کردنی ئاشتی و ئارامی ده‌بێت و بۆ ئه‌م کاره‌ش هه‌نگاوه پێویسته‌کان هه‌ڵده‌گرم. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئه‌مریکا و ئه‌ورووپاش ئه‌م خاڵه ئاماژه پێبکه‌م که سیاسه‌ته‌کانمان نه‌ک له سه‌ر بنه‌مای دوژمنی که له سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و هاوڕێ بوون داده‌ڕێژم.
به‌ڵام به هۆی بڕواکانمان ڕازی نین که له پشت درگاکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بمێنیینه‌وه. پلانی خۆمان داده‌ڕێژین و بۆ جیهانی ئیسلام هه‌وڵ ده‌ده‌ین. به‌ڵام هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا درێژه پێده‌ده‌ین.
* وڵاتانی ناوچه‌که له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێوه چ پێگه‌یه‌کیان ده‌بێت؟
یه‌که‌مایه‌تی ئێمه به‌رز کردنه‌وه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌یه، له‌م جۆغڕافیایه سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆر هه‌یه. ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بین و بتوانین سوودیان لێببه‌ین ده‌بێته هۆی ئاشتی و ئارامی له جیهاندا. په‌ره‌دان به هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئێمه‌یه.
Your Comment