AP ١٣٩٧ گوڵان ٢٣ ١٧:١٥

سەبارەت بە بەرجام؛

جان کری له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی ئێرانی دیداری کرد

جان کری له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی ئێرانی دیداری کرد

ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: جان کری  له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی ۳ که‌سی ئێرانی له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ی تووندی گرتووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌یسۆن ئازبۆرن، ڕاوێژکاری پێشووی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ دیداری نێوان جان کری و لێژنه‌یه‌کی ۳ که‌سی ئێرانی له‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌واڵی داوه‌.

ئه‌و به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له‌ که‌ری له‌ لاپه‌ڕه‌ی تویتره‌که‌ی خۆی نووسی: یه‌کێک له‌ هاوڕێکان که‌ له‌ته‌نیشت مێزه‌که‌ی کری و میوانه‌ ئێرانییه‌کان دانیشتبوو، ڕایگه‌یاند که‌ کری به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ ترامپ گرتووه‌.

به‌م پێیه‌ لێژنه‌ ئێرانییه‌که‌ تیمێکی پاسه‌وانی ۵ که‌سیان هه‌بووه‌ و دوای دیداره‌که‌ به‌ ئۆتۆمبیلی دیپلۆماتیک میوانخانه‌که‌یان جێهێشتووه‌.

ئازبۆرن له‌ درێژه‌دا کری به‌ هاوکاری وڵاتی بیانی تاوانبار کردووه‌ که‌ له‌ دژی به‌رژوه‌ندی ئه‌مریکا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.

News ID 18780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha