بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەمڕۆ یەکشەمە موسا غەزەنفەر ئابادی سەرۆکی دادگاکانی شۆڕش لە تاران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لەدوای حەوت دانیشتنی دادگا سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو هەشت کەسەدا سەپێندراوە.
ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، چوار چەکدار هێرشی چەکدارییان کردە سەر پەرلەمانی ئێران و دەستڕێژی گوللـەیان کرد.
هاوکات خۆکوژێک لەنێو مەزارگەی ئیمام خومەینی لە تاران خۆی تەقاندەوە.
دواتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگەیاند.
Your Comment