کۆنفڕانسی زمان و ئەدەبی فارسی و کوردی لە زانکۆی ڕاپەرین بەڕێوە دەچێت

کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی کوردستان لە سنە و زانکۆی ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی و هاوبەشی فەرهەنگی ئاریایی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کونسولگەری ئێران لە هەولێر، لە نێوان زانکۆی کوردستان لە سنە و زانکۆی ڕاپەڕین لە هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسێک لە ژێر ناوی "زمان و ئەدەبی فارسی و کوردی لە ڕوانگەی زەین و فەرهەنگی ئاریاییەوە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆنفڕانسە ٤ و ٥ گوڵانی ئەمساڵ لە شاری ڕانییە ئەنجام دەبێت و مامۆستایانی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی تێیدا بەشداری دەکەن.

زانکۆ کوردستان لە ئێران یەکێکە لەو زانکۆیانەی کە وەزارەتی خۆێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەرچووەکانی بە فەرمی وەردەگرێت.

زانکۆ کوردستان لە سنە زیاتر لە ۱۰ هەزار خوێندکاری هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی هەرێمی کوردستانیش لەم زانکۆیە دەخوێنن.

News Code 18229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =