AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ٢٩ ١٢:١٢

زاوایەک ٤ ئەندامی بنەمەڵەیەکی دیواندەریی کوشت

زاوایەک ٤ ئەندامی بنەمەڵەیەکی دیواندەریی کوشت

زاوای بنەماڵەیەک لە دیواندەرە بە چەک خەزوور، خەسوو و هاوسەر و یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوسەرەکەی کوشت.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، زاوای بنەماڵەیەک لە دیواندەرە بە چەک خەزوور، خەسوو و هاوسەری پێشوو و یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوسەرەکەی کوشت.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان و شایەدانی نزیک، زاوای ئەو بنەماڵەیە کە پێشتر لە گەڵ هاوسەرەکەی کێشەی بووە، نزیکەی کاتژمێری ٦ی سەر لە بەیانیی ئەوڕۆ بە چەک خەزوور، خەسوو و هاوسەری پێشووی کە بۆ ساڵێک دەچێت تەڵاقی داوە، کوشت.

لەو ڕووداوە دوو مێرمنداڵی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بریندار بوونە کە چەند کاتژمێر لەوە پێش بە هۆی زەختی برینەکەی، یەک لەو دوو میرمنداڵە لە نەخۆشخانەی دیواندەرە گیانی خۆی لە دەست دا و ژمارەی کوژراوانی ئەو ڕووداوە گەیشتە ٤ کەس.

News ID 18164

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha