محەمەد ساڵح ئەحمەدی لە وتوێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر بە ئاماژە بەوەی کە لە ساڵی کشتوکاڵی ئەمساڵدا ٥٥٨ هەزار دۆنم لە زەوییە کێڵگەییەکانی پارێزگای کوردستان بە چاندنی گەنم تەرخان دراوە، ڕایگەیاند: لەو ئاستە ٣٣ هەزار دۆنم گەنمی ئاوی و ٥٢٥ هەزار دۆنم-یش گەنمی دێمە.
ڕاشیگەیاند: بە ئاوردانەوە لە دوا دۆخی گەشەی ڕووەک و کەشوهەوای پارێزگا پێشبینی دەکرێت کە لەمساڵدا ٨٥٨ هەزار تۆن گەنم لە پارێزگا بەرهەم بێت و ٧٣٢ هەزار تۆن گەنمی زێده لە پێویستیی جووتیارانیش بکڕدرێتەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بە لە ناوبردنی گیای هەرێس لە ئاستی مەزراکانی پارێزگا کرد و وتیشی: تا ئێستا نزیکەی ١٣ هەزار دۆنم لە زەوی و زارەکانی کوردستان لە گیای هەرێس پاک کراونەتەوە.
Your Comment