بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە میدیا عێراقییەکان، غیاس سوورچی وتی: ئەنقەر بە نیازە هەرێمی کوردستان بە دوو بەشی ئیدارەی سلێمانی و ئیدارەی هەولێر دابەش بکات.
ئەو زیادی کرد: ئەم کارە بە مەبەستی لاواز کردنی هەرێمی کوردستانە، بۆیەش تورکیا ڕێگری دەکات لە گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی.
سوورچی جەختیشی کرد: هەموو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال کشاونەتەوە و کەسێک لەو ناوچەیەدا نەماوە و ئێستا ئەو هێزانە لە چیای قەندیل لە نزیکیی سلێمانی دان.
ئەم بەرپرسە کورە وتی: تورکیا بە دوای بیانووە بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناخۆیی عێراق و چاوی تەماحی لە هەموو ناوچەکانی موسڵە.
Your Comment