به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی ستار، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه پاگه‌نده‌ی کرد که یه‌که‌م ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان تورکیا و عێراق له دژی تیرۆریسته‌کان له شه‌نگال به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی داوه که تورکیا سووره له سه‌ر به‌ڕێوه بردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌که‌که و ئه‌مه‌ش به هاوکاری عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها له‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه: شه‌نگال له‌م دواییه بووه‌ته شوێنێ په‌که‌که، بۆیه یه‌که‌م ئۆپراسیۆن له‌م ناوچه‌یه ده‌بێت. سوپای عێراق ئه‌م ناوچه‌یه ئازاد ده‌کات و هێزه ئاسمانییه‌کانی تورکیاش پشتیوانی له سوپای عێراق ده‌که‌ن. به‌ڵام شاخه‌کانی قه‌ندیل ماوه‌یه‌که له لایه‌ن په‌که‌که‌وه چۆڵ کراوه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه دووهه‌م قۆناغی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌شی نێوان تورکیا و عێراق ده‌بێت.
شایانی باسه به‌رپرسانی عێراق تاکوو ئێسته وڵامی ئه‌م پاگه‌ندانه‌ی به‌رپرسانی تورکیایان نه‌داوه‌ته‌وه.
Your Comment