بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەر نەهرەین، ڕەشاد کلالی لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: تیرۆریستە داعشییەکان کە لە حەویجە و شەرقات هەڵاتوون لە کێوی قرجوغن.
ناوبراو زیادی کرد: نزیک بە ٢٥٠تا ٣٠٠ داعش لە کێوی قرجوغن و پاش هەڵاتن لە حەویجە و شەرقات لە ئەو ناوچانە جێگیر بوونە. لە سەر کێوەکەش هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بوونیان هەیە و لە ناوچەی قراج هێزەکانی پۆلیسی عێراق هەن.
کلالی وتی: ئەو داعشیانە بۆ مانەوە لە ئەو کێوانە پێوستیان بە ئاو و خۆراک هەیە و هاوکاری نێوان هیزە شاردراوەکان لە گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی قراج هەیە. بوونی ئەو داعشیانە مەترسیە بۆ سەر مەخموور و قراج و ئەگەری هەیە کە حەویجە، شەرقات و کەرکووک بکەنە ئامانج. هێزە زەینییەکانی سوپای عێراق بە هۆی دۆخی ناوچەکەوە ناتوانن لە باری سەربازییەوە پێشڕەویان هەبێت.
Your Comment