به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌ری واشنتۆن خه‌ڵکی سووریا ده‌کوژێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانی له ۲۵‌ی فێڤرییه له پارێزگای ده‌یره‌زوور بووه‌ته هۆی کوژرانی ۲۹ که‌سی سڤیل و بریندار بوونی ده‌یان که‌س، هه‌روه‌ها زیانی مادی زۆر به دانیشتوانی ناوچه‌که که‌وتووه.
جه‌عفه‌ری له نامه‌یه‌ک به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی درێژه به کوشتاری خه‌ڵکی سووریا ده‌دات و پشتیوانی له داعش ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات تیرۆریسته‌کان به مه‌به‌ستی دژایه‌تی ده‌میشق له ڕه‌قه و دهرهزوور کۆ بکاته‌وه.
ئه‌و وتی: ته‌نیا ئامانجی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریا و یه‌کپارچه‌یی ئه‌م وڵاته و درێژه‌دان به قه‌یرانی سووریایه.
به‌شار جه‌عفه‌ری داوای کرد تاکوو کاری به په‌له به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕ ئه‌نجام بدرێت و زیادی کرد: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت بۆ کۆتایی هێنان به بوونی ئه‌مریکا له سووریا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
Your Comment