به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، مه‌نسور به‌عیجی له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک نووسی: فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق به هۆی لاینگری له هاونژادهکانی خۆی تاکوو ئێسته له واژۆ کردنی یاسای بودجه‌ی ۲۰۱۸ی عێراق دووری کردووه که ئه‌مه‌ش بابه‌تێکه که قابیلی قبوڵ کردن نییه، چون فواد موعسووم ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی سووری مافی واژۆ کردنی هه‌یه.
به‌عیجی جه‌ختی کرد: به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته ده‌بێت له میانه‌ی ۱۵ ڕۆژ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق واژۆ بکات، ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌کات دوای ۱۵ ڕۆژ ئه‌م یاسایه خۆی ده‌که‌وێته کار و ده‌چێت بۆ جێبه‌جێ کردن.
شایانی باسه که سه‌ره‌ڕای واژۆ کردنی بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۸ی عێراق له لایه‌ن پارلمانی ئه‌م وڵاته‌وه، هه‌رێم و به‌غدا له سه‌ر پشکی بودجه‌ی هه‌رێم ناکۆکیان هه‌یه و پشکی هه‌رێم له سه‌دا ۱۷ بۆ ۱۲ له سه‌د که‌م کراوه.
Your Comment