به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تاس، ڤلادیمیر کوژین، ڕاوێژکاری سه‌ربازی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی که‌تیبه‌یه‌کی سه‌ربازی له عێراق پڕچه‌ک ده‌کات.
کوژین زیادی کرد: عێراق هاوبه‌شی کۆنی ئێمه‌یه و به کڕێنی چه‌کی ڕووسی توانی سه‌ربازی خۆیان به‌رزتر ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ ئێمه سه‌رقاڵی پڕچه‌ک کردنی یه‌کینه‌یه‌کی ته‌واوی عێراقین و هه‌موو جۆره چه‌ک و ئامێرێکی سه‌ربازیمان بۆ ئه‌م که‌تیبه‌یه‌ی سوپای عێراق ناردووه.
عوسمان غه‌نیمی، سه‌رۆکی هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق له ۲۰ی فێڤرییه ڕایگه‌یاند که وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق یه‌که‌مین باری چه‌ک وه‌ک تانکی ۳۶ی ڕووی له جۆری T-۹۰S له مسکۆ وه‌رگرتووه و ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه سه‌ربازییه بووه که له‌گه‌ڵ ڕووسیا بوویه‌تی.
هه‌روه‌ها له کۆتایی مانگی ئاڤریلیش، ۳۷ تانکی دیکه به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه سه‌ربازییه بۆ عێراق نێردرا، تاکوو توانی وشکانی به‌غدا زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
Your Comment