یه‌كێتی سەبارەت بە پاشماوه‌كانی داعش هۆشداری ده‌دات

به‌رپرسێكی یه‌كێتی سەبارەت بە مەترسیی پاشماوه‌كانی داعش له‌سه‌ر چه‌ند گوندی كوردنشینی سنووری خورماتوو هۆشداری دا و بە ئاماژە بە شكست هێنانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای عێراق له‌و ناوچانه، ڕایگەیاند: پێشمه‌رگه‌ له‌و سنوورانه‌ جێگیر كراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌لا كه‌ریم شكوور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به تۆری هەواڵی سلێمانی (‌SNN)ی ڕاگه‌یاند: رۆژێک پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای عێراق بۆ له‌ناو بردنی پاشماوه‌كانی داعش (ئاڵا سپییه‌كان)، سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.

به ‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانكراو بوو و نه‌شتوانرا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ناوچه‌كه‌ به ‌تایبه‌ت بۆ گونده‌كانی په‌لكانه ‌و غه‌ڕڕه ‌و شۆراو، بگیرێت.

مه‌لا كه‌ریم شكوور خوازیاری جێگیر کردنی هێز لە پێناو ڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر گونده‌ كوردنشینه‌كان بوو و وتیشی: ئه‌و چه‌كدارانه‌ مه‌ترسییان بۆ گونده‌كانی قومپه‌لک، قه‌ڵا، دوڕاجی و گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی زنانه‌ دروست كردوووه‌.

ناوبراو ئاشكراشی كرد: ئه‌و شوێنانه‌ سه‌خڵەتن و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له ‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ جێگیر كراون، به‌ڵام ناتوانن بچنه‌ ناو ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ داعشه‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون.

News Code 17468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =