بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قادر ڕه‌زگه‌یی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به تۆڕی هەواڵی سلێمانی (SNN) ڕاگه‌یاند: ئه‌مریكا بودجه‌ی تایبه‌ت به موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناردۆته به‌غدا و تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق چه‌ند وه‌جبه‌یه‌كی پاره‌كه‌ی ناردۆته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه هه‌ر جاره و بڕه‌كه‌ی پێنج ملیارد دینار بووه، به‌و واتایه‌ی تا ئێستا عێراق كۆی پاره‌كه‌ی نهناردووە.
ناوبراو وتیشی: زۆربه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان موچه‌یان له‌پ ارهكهی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه و ته‌نیا لیوای ۱۲ نه‌بێت كه تا ئێستا موچه‌یان پێنه‌دراوه.
ڕه‌زگه‌یی ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەرچی سه‌ره‌تا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی دا به بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان له پاره‌كه‌ی ئه‌مریكا دابه‌ش بكات، به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بۆوه و ئێستا به ئاشكرا غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگەیاند: ئێستا داهاتی مانگانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به بێ منه‌تی به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه ۳۰ ڕۆژ جارێك موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به پاشه‌كه‌وته‌وه دابه‌ش بكات، به‌ڵام حكوومه‌ت سیاسه‌تی برسی كردنی خه‌ڵك په‌یڕه‌و ده‌كات و بێده‌نگی هاووڵاتیانی قۆستۆته‌وه.
Your Comment