بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خوش ئێقباڵ شەوی دووشەممە لە دەیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوئاهەنگی چاوەدێری و بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و ئەرزی پاریزگای کوردستان کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی ئیدارەی پارێزگا بەرێوە چوو، وتی: بمانەوێ یان نە ڕۆژێک ماڵوایی دەکەین کەوابوو ئەبێ هەوڵ بدەین بۆ خزمەتگوزاری بە خەڵک.
خۆش ئێقباڵ وتی: بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا بڕیاری پتەوی تەواوی بەرپرسانی دەوێت و ئەگەر لە ئەم ڕێگایەدا چالاکی دامودەزگا فەرهەنگییەکان لەبیرمان بچێت سەرناکەوین.
ناوبراو وتیشی: یەکمایەتی یەکەمی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا ئەبێ ڕێک بخرێت و لە هەنگاو یەکەمدا پێش نوێژەکان و پەروەردە و بارهێنان بهێنرێنە پێشەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەگەر باش نەجووڵینەوە ئەبێ ساڵانی داهاتووش بۆ بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا کۆ ببینەوە و بۆ ئەو پرسە گرنگە وزە و هێز خەرج بکرێت.
Your Comment