خۆزگە ئەو نەفامە لەبری ئاڵای ئێران، دەیان جار منی دەسووتاند

فەرماندەی هێزی قودس وتی: من کاتێک ڤیدیۆی قیزەونی ئەو نەفامەم بینی کە ئاڵای ئێرانی سووتاند، خۆزگەم خواست کە لە بری ئەو کارە دەیان جار منی دەسووتاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپانیووز، سەردار قاسم سولەیمانی لە لێدوانێکدا لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی گشتیی "بەسیرەت؛ یادی سێهەمین ساڵوەگەری کۆچی ئاسمانیی شەهید پارێزەری حەرەم "مەهدی نەورۆزی"، وێرای بەرزڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی کەربەلای ٥، ڕایگەیاند: بەرەڤانی پیرۆز لە نێوان تەواو بەرگری و جیهادەکانی دوای خۆی، سەروگەردنێک بەرزترە و ڕەزمەندەکانی بەرەڤانی پیرۆز نمانە و ئاوێنەی باڵانوێنن.

سەردار سولەیمانی وتیشی: من کاتێک دیمەنی قیزەونی ئەو نەفامەی کە ئاڵای ئێرانی سووتاند-م دی، خۆزگەم خواست کە لە بری ئەو کارە دەیان جار منی دەسووتاند.

فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران بە داکۆکی لەوەی کە بەڕەڤانی پیرۆز تەواوکەری شۆڕشی ئیسلامی بوو، ڕوونی کردەوە: سەرچاوەی ڕووداوەکانی بەرەڤانی پیرۆز دەروون پاکی بوو و بووە هۆی گۆڕانکارییەکی مەزن لە بەستێنی بەرخوداندا و نموونەکەی هەمان شەڕی ڕاچڵەکێنەرە کە شکست هێنان تێیدا دەیتوانی مێژووی ناوچە و ڕەوتی جیهان بگۆڕێت و بچێتە ڕێزی مەترسیدارترینی ڕووداوەکان.

ڕاشیگەیاند: لەو ڕووداوەدا گرووپگەلی تەکفیری چ لە ژێر ناوی داعش و چ لە ژێر ناوی دیکە، دڕندانەتر لە هەر گرووپێکی دیکە دەرکەوتن؛ ئەوان نزیکەی ٧ هەزار هێزی خۆکوژیان پێبوو کە بڕوایان بەو کارە بوو کە دەیان کرد.

سەردار سولەیمانی بە ئاماژە بەوەی کە تەواو جیهان خۆیان بە قەرزداری منداڵانی ئەو گەلە و سەرکەوتنەکانی شیعە بە سەر ڕەوتی تەکفیریدا دەزانن، ڕەخنەی لە هەڵە ستراتژیکەکانی گەندێک لە گەورە پیاوانی وڵات گرت و وتی: دەڵێن بۆچی لە سووریادا شەڕ دەکەن، بەو پێیەی کە ڕژیمی زایۆنی بە خاوەندارێتی ۳۰۰ کڵاوەی ئەتۆمی و بە گرتنەبەری ستراتژیی شەڕی بە وەکالەت و پێش دەستانە، هەر توانستێک بەر لە کردەکی بوون بۆردومان دەکا و لە ناوی دەبات؛ بەڵام کۆماری ئیسلامی بە سەربەرزی و دەسەڵاتەوە لە بەرامبەر ئەو ڕژیمەدا وەستاوە و لەم پێناوە بوونی سەربازانی دیکە لە وڵاتانی ناوچەش لە پەنای سەربازانی هاووڵاتیمان، بۆ بەرەنگاریی ئەو دوژمنە بەرچاوە.

فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران بە ئاماژە بە پرسی سەروەریی نیزام لە ڕەهەندە دەرەکی و ناوخۆییەکانی، جەختی کرد: ئێستا دەسەڵاتی نیزام لە ئاستی دەرەکیدا بە باشترین شێوەی مومکین وەدی هاتووە؛ بەڵام ئێمە زۆربەی پیلانی دوژمنانمان بە هۆی رێبەریی هوشیارانەی رێبەری باڵای شۆڕش و بە پێی ڕێنوێنییەکانی ئیمام خومەینی (رە) شکست داوە.

وتیشی: ئێمە نە تەنیا لە بەر ڕەوتێکی تایبەتی، بەڵکوو بۆ یارمەتیدانی گەلی ئەو وڵاتە و لە پێناو بە جێ هێنانی ئەرکی ئایینی و شۆڕشی و بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمی زایۆنییە پاڵپشتی فەلەستینین.

سەردار سولەیمانی ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری لە سووریا و گرینگیی زۆری سەرکەوتنەکان کرد و ڕایگەیاند: وێنەی سەرکەوتن لە سووریا هەم لە بابەتی گەورەیی پیلانەکە و هەمیش لە بابەت ئەو کەسانەی لە پشت ئەو پیلانەدا بوون، لە گەڵ هیچ ڕووداوێکی دیکە هەڵناسەنگێندرێت.

فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران بە داکۆکی لەوەی کە سەرکەوتنەکان بە سەر ڕەوتی تیرۆریستی تەکفیریی داڕشتراوەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا هەم بۆ تەواو گەلی جیهان وناوچە بووە و هەمیش بۆ گەلی خۆمان لە ئێران، وتی: ئەگەر ئەو لە خۆبوردووییە نەدەبوو، ئەمڕۆ شەقامەکانی بەرەوڕووی کارەسات دەبوو. من دیمەنی زۆر دڵتەزێنم لە شەنگال و ناوچەگەلێکی دیکە بینی؛ ٢ هەزار گەنجی بێ تاوان لە نزیکیی ڕووبارێکدا سەربڕان. ئێستا ئەگەر ئێمە و ڕەوتی خۆڕاگری بەرەنگاری ئەو ڕەوتی تەکفیری نەدەبووینەوە، ئەگەری ئەوە هەبوو کە لە ناوخۆی وڵاتیشدا شایەدی جەنایەتی لەو شێوە بین.

سەردار سولەیمانی جەختی لەوەش کرد: ئەگەر دەسەڵاتی نیزامی ئێمە لە خزمەت گەیاندن بە خەڵکی لەباری داد و ئابوورییەوە تۆکمەتر بێت، ئەوکات ئێران ٨٠ ملیۆن سەربازی دەبێت و هیچ پیلانێک ناتوانێت هەمبەر بە ئێران سەرکەوێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا بیری هێنایەوە: ئەمڕۆ دانانی ناوی سەرۆکی دەزگای داد لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا جێی فەخر و شانازییە و دەرئەنجامی پاسەوانی و بەرگریی بەڕێزیان لە نیزامە و هاوکات وەڵامێک بۆ ڕەخنەی نەفامانی ناوخۆیی و دەرەکی لە دژی بەڕێزیان.

News Code 16175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =